بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد نەعیم وتەبێژی مەکتەبی سیاسی گرووپی تاڵیبان بە کەناڵی حەدەس ی سعوودیی ڕاگەیاند کە ڕێکخراوی قاعیدە لە ئەفغانستاندا نییە و پەیوەندییەک لە نێوان ئەو ڕێکخراوە و تاڵیباندا نییە.
ناوبراو وتی کە ڕێکەوتنەکەمان لە گەڵ ئەمریکا بۆ ڕێگری لە بەکارهێنانی خاکی ئەفغانستان لە لایەن گرووپە توندڕۆکانەوە وەک خۆی ماوەتەوە.
نەعیم سەبارەت بە ڕەوشی ئەفغانستانیش وتی کە ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە گەڵ ئەوەی کە لەم وڵاتەدا هەیە جیاوازیی پێوە دەبینرێت.
ناوبراو وتی کە ئەفغانستان لە دۆخێکی نائاساییدایە و تاڵیبان لە ڕووداوەکانی فڕۆکەخانەی کابوڵ نیگەرانە./.