بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەدر زیادی ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە ئەم وڵاتە پێویستی بە هێزی سەربازی ئەمریکا و وڵاتانی دیکە نییە.
ناوبراو وتی کە ڕێکەوتنەکەی بەغدا و واشنتن بە فەرمی کۆتایی بە ئامادەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دێنێت و بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ بە تەواوی جێبەجێ بکرێت.
زیادی وتی کە عێراق بە ئەمریکای ڕاگەیاندووە پێویستی بە هێزی سەربازی بێگانە لە خاکی خۆیدا نییە.
وتیشی کە لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان لە نزیکەوە چاودێری خشتەی دیاریکراوی کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی بێگانە بە تایبەت ئەمریکییەکان لە عێراق دەکات./.