بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی کە تاڵیبان بەردەوام پابەندی بەڵێنەکانی خۆیە بۆ کۆتایی هێنان بە توندووتیژییەکان و دەستپێکردنی وتووێژی نیشتمانی.
ناوبراو وتی کە لەم پێناوەدا وتووێژی نێوان تاڵیبان و حامید کەرزای سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەفغانستان دەستیپێکردووە.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی کە مۆسکۆ لە سەر بارودۆخی ئەفغانستان لە گەل حامید کەرزای سەرۆک کۆماری پێشووتر، عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاشتەوایی نیشتمانی و تەنانەت لە گەڵ سەرکردەکانی تاجیک لە ویلایەتی پەنجشێر کە لە بەرامبەر تاڵیبان خۆڕاگری دەکات، لە پەیوەندیدایە.
لاوڕۆڤ وتی کە مۆسکۆ ئامادەیە تا دانوستانەکانی تایبەت بە ئەفغانستان لە نێوان لایەنەکانی ئەو وڵاتە، هەر پێنج وڵاتی ئاسیای ناوەڕاست لە گەڵ چین، پاکستان، هیندستان، ئێران و ئەمریکا بەڕێوە ببات./.