بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕاوێژکاری ڕۆشنبیری کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند کە پێشانگای تایبەت بە ناساندنی زانکۆ پلە یەکەکانی ئەم وڵاتە ڕۆژی دووشەممە بە فەرمی دەکرێتەوە.
حەسەن پور وتی: ئەو پێشانگایە لە ڕۆژانی دووشەممە تا چوارشەممە بەرواری 23 تا 25 ی ئابی 2021 لە هوتێل هایکریست ی شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە لە پێشانگاکەدا هەر یە ک لە زانکۆکانی ئەمیر کەبیر ی تاران، شەهید بەهەشتی تاران، ئازاد ی ئەسفەهان، خواڕەزمی تاران، شەهید چەمران ی ئەهواز، زانستە پزیشکییەکانی تاران، زانکۆی تاران، ئازاد ی کەرەج و ئازاد ی شاری ئامۆل لە باکوری ئێران بەشدار دەبن./.