No Result
View All Result
بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوەی فیگارۆ، پۆلیسی ناوچەیی هۆڵەندا ۱٨ی ئاگۆست ڕایگەیاند دوو پیاو ویستوویانە تابلۆ وێنەکێشیەکەی کلۆد موونە لە مۆزەخانەی «zaans»ی هۆڵەندا بڕفێنن کە پاسەوانانی مۆزەخانەکە ڕێیان پێگرتن.
پۆلیس ڕایگەیاند، لەم ڕفاندنەدا تەقە لە دزەکان کرا بەڵام کەس بەر گوللە نەکەوت.
بەرپرسانی مۆزەخانەکە خەریکی خەمڵاندنی زیانی تابڵۆکەن.
ئەم ڕووداوە ڕۆژی یەکشەمە ۱٥ی ئاگۆست ڕووی داو بەپێی میدیاکانی هۆڵەندا پاسەوانانی مۆزەخانەکە نەیانهێشت ئەم ڕفاندنە سەرکەوتووبێت.
بەرپرسی مۆزەخانەکە لەم بارەیەوە وتی: ئێمە زۆر خۆشحاڵین لەم ڕووداوەدا کەس بەر گوللە نەکەوتووە و دزییەکەش سەرکەوتوو نەبووە.
No Result
View All Result