بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە توێژینەوەیەکی زانکۆی هاروارد ئەو ئەنجامە بە دەست هاتووە کە خواردن و بەکارهێنانی بەردەوامی گوێز مەترسی مردنی لەناکاو بە تایبەت بە هۆی نەخۆشییەکانی دڵەوە کەم دەکاتەوە و دەتوانێت ڕێژەی هیوا بە ژیان لە نێو کەسانی بەتەمەن بەراورد بەو کەسانەی کە بەکاری ناهێنن، بەرزتر بکاتەوە.
ئەو توێژینەوەیە پیشان دەدات کە بەکارهێنانی گوێز لە 5 جاری هەفتانە، زیاترین سوودی بۆ دابەزاندنی ڕێژەی مردنی لەناکاو و هەروەها زیاترکردنی تەمەن هەیە.
توێژەرانی زانکۆی هاروارد ڕایانگەیاندووە کە تەنیا بەکارهێنانی ڕێژەیەکی کەمی گوێز لە هەفتەدا دەگاتە زیاتربوونی تەمەن بە تایبەت لەو کەسانەی کە خواردنێکی بەکوالیتی پەیرەو ناکەن.
لەو توێژینەوەدا هاتووە کە خواردنی گوێز لە سەدا 13 ڕێژەی مردنی لەناکاو و هەروەها لە سەدا 14 مردن بە هۆی نەخۆشییەکانی دڵەوە کەم دەکاتەوە./.