بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند کە دەستێوەردانە سەربازییەکانی ئەمریکا هیچ ئەنجام و دەسکەوتێکی بۆ واشنتن نابێت.
هۆئا چونیینگ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وتی: لە سەندرۆمی ڤێتنام لە سەدەی ڕابردوو تا سەندرۆمی ئەفغانستان لە سەدەی ئێستا، ئەمریکا بە پێی حەز و خواستی خۆی هەوڵی گۆڕانکاری لە وڵاتانی دیکەدا دەدات.
ناوبراو وتی: سەرجەم دەستێوەردانە سەربازییەکانی ئەمریکا لە جیهان، لە لائۆس و کەمبودیا و شەڕی کۆریا لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا تا عێراق، سوریا و لیبیا لە ڕۆژئاوای ئاسیا و ئەمریکای لاتین و ئێستاش ئەفغانستان، ڕوبەڕوی شکست بووەتەوە.
چونیینگ وتی کە لە سەدا 2 ی تێچووەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان گەیشتووەتە خەڵکی ئەم وڵاتە و بەکارهێنانی لە بواری ژێرخانە سەرەکییەکان و دابەزینی ڕێژەی هەژاری.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وتی: لە سەرجەم دەستێوەردانەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی جیهان، تەنیا شتێک کە لەوان ماوەتەوە، شەڕ و کوشتار و ئاوارەیی بووە.
وتیشی کە ڕاستییە بەردەوامەکان پیشان دەدات کە بەکارهێنانی هێز و چارەسەرکردنی کێشەکان بە ڕێگای سەربازی، تەنیا زیاتربوونی کێشەکانی بە دواوە دەبێت، دەقی کۆپیکراوی دیمۆکراسیەتی واشنتن ئەستەمە کە لەو وڵاتانە جیاوازی مێژوویی، کەلتوری و نیشتمانییان لە گەڵ ئەمریکا هەیە، سەرکەوتوو بێت و بە گشتی تووشی شکست بووە./.