بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حیشمەت غەنی ئەحمەدزی، برای ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان لە بەردەم خەلیل ڕەحمان حەقانی پەیوەندی بە ڕیزەکانی تاڵیبانەوە کرد.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنی حەقانی، پاڵپشتی خۆی بۆ تاڵیبان ڕاگەیاند.
خەلیل ڕەحمان ئەندامی تۆڕی حەقانی و بەرپرسی دابینکردنی دارایی پرۆسە سەربازی و خۆکوژییەکانی تاڵیبان بووە کە ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو پاش گەیشتنی بە کابوڵ لە گەڵ عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا سەرۆکی ئەنجومەنی ئاشتەوایی نیشتمانی ئەفغانستان کۆبووە./.