بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیس خزعەلی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هێرش و دەسدرێژییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق، وتی کە بێدەنگی سیاسی بەرپرسانی حکومی و کەسایەتییە ناحکومییەکان لە بەرامبەر دەسدرێژییە بەردەوامەکانی تورکیا، بە تایبەت ئەوەی کە لە شەنگال ڕوویدا، شەرمەزاری و جێی سەرسوڕمانە.
خزعەلی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە ئەم بێدەنگییە تورکیا بەرەو تاوانی زیاتر هان دەدات و دەسدرێژییەکان دەگاتە ئاستێکی مەترسیدارتر.
ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو تورکیا بنکەیەکی تەندرووستیی لە شەنگال کردە ئامانج./.