بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕوونکردنەوەی وەفدی هەڵبژێری ئەم فێستیڤاڵەدا هاتووە: مەریەم خودابەخش دەرهێنەر، نووسەری فیلمنامە، مۆنتاژکار، داڕێژەری پۆستەر و نمایش دەری فیلمە. ئەو پتر لە ۱۰ ساڵە لە سەنعەتی فیلمسازیدا چالاکە.
ئەو هەروەها نووسەر و دەرهێنەری کورتە فیلمی«کاسی جیهانی»ە .
خودابەخش لەو بڕوایە دایە هەرکام لە ئێمە دەنگێکمان هەیە و ئەرکی ئێمە وەک مرۆڤ لەم جیهانە ئەمەیە دەنگی تایبەتی خۆمان بدۆزینەوە و بیگەیەنین بە خەڵک تا بەم جۆرە یارمەتیدەریان بین و یەکێک لەو ڕێگانە کە بتوانین دەنگی خۆمان بگەیەنین بە خەڵک سینەمایە.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «WHITEUNICORN» بە شێوەی هاوبەش ڕێکراوە پرۆفێشناڵەکانی هێند(WUIFF) ، هۆنگ،کۆنگ (Create Asia Group) ، ئیتالیا (L’ulcera del signor Wilson) و یابان (Studio51) بەڕێوەی دەبەن. WUIFF ئەم دەرفەتە بۆ فیلمسازە سەربەخۆکان دەڕەخسێنێت تا بۆ پرۆژە خەیاڵاویەکانیان لەگەڵ فیلمسازە داهێنەرەکانیتر لە هەموو جیهان بکەونەکێبڕکێ.