بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، داستان خالید بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی کۆمپانیای عێراق تەقەدوم وتی کە کۆمپانیای ئاماژەپێدراو ساڵانە بە سەرپەرشتی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بە چاودێری پارێزگار و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەم پارێزگایە، پێشانگای نێودەوڵەتی DBX بەڕێوە دەبات.
ناوبراو وتی کە ئەمساڵ لە ڕێکەوتی 25 تا 30 ی ئاب پێشانگاکە بە بەشداری 160 کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی لە وڵاتانی وەک ئێران، تورکیا، ئازەربایجان، فەرەنسا، ئیتالیا، لوبنان، ئەردەن و کۆمپانیاکانی سەر بە وەزارەتی پیشەسازی عێراق و بریکاری کۆمپانیاکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
داستان خالید هەروەها وتی کە کۆمپانیا بەشدارەکان لە بوارەکانی وەک خۆراک، بیناسازی، پەیوەندییەکان و تەکنۆلۆژیا، ئەندازیاری، پاککەرەوە، کەلوپەلی جوانکاری، جلوبەرگ، پێداویستی ئۆتۆمبێل، بڵاوکراوە و چاپەمەنی و کتێب، تەندرووستی، کارگەی لەقتونان، کارەبا و پێداویستی ناو ماڵ چالاکییان هەیە./.