بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موتگی توشیمیتسۆ وەزیری دەرەوەی ژاپۆن سبەی شەممە بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە عێراق.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەێندراوێکی کورتدا داوای لە پەیامنێران کردووە کە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هاوبەشی نێوان وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە و هاوتا ژاپۆنییەکەی لە بینای وەزارەتی دەرەوە لە بەغدا ئامادە بن./.