جام کوردی | JAMEKURDI
سێشەممە, حوزه‌یران 24, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home ڕاپۆرت

هۆکارەکانی شکستی حکومەتی ئەفغانستان لە گرووپی تاڵیبان

جام کوردی – گەندەڵی لە پێکهاتەی حکومەت و سیستەمی سیاسی ئەفغانستان بەردەوام بوونی هەبووە و بووە هۆی ئەوەی کە لە سەدا 56 ی خەڵکی ئەو وڵاتە لە ژێر هێڵی هەژاریدا بن. لە سەردەمی پاش ڕووخانی دەسەڵاتی تاڵیبان لە 20 ساڵی ڕابردوو، هیچ حکومەتێک لە ئەفغانستان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵکدا سەرکەوتوو نەبوو، ئەو خەڵکەی کە چەندین دەیە شەڕ و پێکدادان و ئاڵۆزی بە شێوازی جۆربەجۆر، ژیانی ئەوانی تێکداوە.

ئاب 20, 2021
in ڕاپۆرت
A A
0

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرەڕای پاڵپشتییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە ڕووی سەربازییەوە کە لە ساڵی 2001 دەستیپێکرد، ئەفغانستان لە ڕووی سیاسی، ئابوری، کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیرییەوە گیرۆدەی قەیرانێکی گەورە بوو کە هیچ چارەسەرێکی بۆ نەکرا.

بەدەر لە هۆکاری دەرەکی، کێشە ناوخۆییەکانی ئەفغانستان دەتوانین بە هۆکاری کەوتنی کابوڵ بزانین.

ئەم کەوتنەش لە سێ مانگی ڕابردوو و بە ڕاگەیاندنی ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە ئەفغانستان دەستیپێکرد.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە مسۆگەربوونی ئامانجەکانی لە هێرشی ساڵی 2001 بۆ سەر ئەفغانستان شکستی هێنا. لە گرنگترین هێماکانی ئەو شکستەش، مانەوەی گرووپی تاڵیبانە کە بە بیانووی نزیکبوونەوە و پاڵپشتیکردنی قاعیدە کرایە ئامانجی هێرشەکانی ئەمریکا. شکستی ئەمریکا لەمەدا ئاشکراتر دەبێت کە نەیتوانی جێگرەوەیەکی مەیدانی و سیاسی بۆ گرووپی تاڵیبان دابین بکات، هەر بۆیە تاڵیبان لە پاراستنی پێکهاتەی خۆی سەرکەوتوو بوو و کەڵکی لەو لاوازییەش وەرگرت کە لە ڕووی سیاسی و سەربازییەوە بە حکومەتەکانی پاش 2001 ی کابوڵەوە دەبینرا.

حکومەتی ئەفغانستان و ئەو حکومەتانەی پێشووی ئەو وڵاتە، پەیوەندییەکی بەهێزیان لە گەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا بە تایبەت ئەمریکا هەبوو، بە جۆرێک کە خەڵکی ئەو وڵاتە بەردەوام حکومەتی ئەشرەف غەنییان بە دوورکەوتنەوە لە کۆمەڵگای ئەفغان تۆمەتبار دەکرد، لە بەر ئەوەی کە ناوبراو تەنیا بە دوو ملیۆن دەنگەوە بووە سەرۆک کۆمار.

گەندەڵی لە پێکهاتەی حکومەت و سیستەمی سیاسی ئەفغانستاندا هەبووە و تەنانەت هۆکاری ئەوەش بووە کە لە سەدا 56 ی ئەفغانییەکان لە ژێر هێڵی هەژاریدا بن.

ململانێی نێوان سەرکردەکانی ئەفغانستان لە سەر پلە و پۆستەکان گەیشتە ئاستێک کە ژمارەیەک لەوان ڕایاندەگەیاند شەڕی گەیشتن بە کورسی دەسەڵات دەکەن، هەر بۆیە پەیوەندی نێوان دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە لە سەر بەرژەوەندییە کەسییەکان بووە نەک بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان.

کەلێنی نێوان حکومەت و دەسەڵات لە لایەکەوە و هەروەها گەلی ئەفغانستان لە لایەکی دیکەوە زۆر بوو، بە شێوازێک لە کە ساڵانی ڕابردوو، بەرپرسانی حکومەت لە کۆشکە ڕازاوەکاندا بوون و خۆیان لە چاوی خەڵک حەشار دەدا.

لە سەردەمی دەسەڵاتی تاڵیبان لە 20 ساڵی ڕابردوو، هیچ حکومەتێک لە ئەفغانستان زامی سەر جەستەی گەلی هەژار و زوڵملێکراوی ئەو وڵاتەی ساڕێژ نەکرد، ئەو گەلەی کە چەندین دەیە شەڕ و پێکدادان و شێوازی جۆربەجۆری ململانێکان ئەوانی ئیفلیج کردووە و ژیانی لێ تێکداون. وڵاتانی ڕۆژئاوا بە تایبەت ئەمریکا و بەریتانیا هەوڵی ئەوەیان دەدا گۆڕانکاری لە نێو کۆمەڵگای ئەفغانستان بخوڵقێنن، ئەو هەوڵانەی کە هیچ قازانجێکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بێکاری و خوێندەواری خەڵکی ئەو وڵاتە نەبوو و لە ئاکامیشدا تاڵیبان ئەم هەلومەرجەی کردە ئامرازی گەیشتنەوە بە دەسەڵات و زاڵبوونەوەی دووبارە بە سەر ئەفغانستاندا.

بێهیوایی لە کۆمەڵگا، تا ئاستێک کە خەڵکی هیوایان بە گۆڕانکاری لە هیچ لایەنێکەوە نەبوو و لە ئاماکدا پەنایان بۆ کۆچکردن برد، وەک چۆن کە ئامارەکان پیشان دەدات لە هەر 10 ئەفغانی کە ویستی کۆچکردنیان لە وڵاتی خۆیان هەبووە، یەک کەس گیان لە دەست دەدات.

لە بەرامبەر ئەو کەلێنەی کەوتبووە نێوان حکومەت و گەلی ئەفغانستان، تاڵیبان بە ڕێکخستنەوەی دووبارەی لە ژێر سەرکردایەتی یەک کەسدا، توانی خۆی لە ڕووی مەزهەبی و سیاسییەوە بەهێز بکات.

لە کاتێکدا کە تاڵیبان لە بەرەکانی شەڕ هێزی خۆیی پیشان دەدا، چینی نوخبەی دەسەڵاتداری ئەفغانستان کە خۆیان بە موجاهید و تێکۆشەر ناو دەبرد، سەرقاڵی ژیانی ئاسوودە و شاهانەی خۆیان بوون، ئەم شێوازەی ژیانی ئەوان و لادانیان لە بەها ئەخلاقی و ئائینییەکان بەردەوام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لە لایەن خەڵکی ئەفغانستانەوە باس دەکرا.

دابینکردنی سەرچاوە داراییەکانی تاڵیبان لەو کاتەوە کە لە دەسەڵات دوورکەوتەوە، نەپچڕا، بەڵکوو هەندێک ڕاپۆرت باس لەوە دەکەن کە تەنانەت داهاتی تاڵیبان ڕووی لە زیادبوونیش کرد، چ لە ڕێگای وەرگرتنی باج لە هیندستان و پاکستان و گەیشتن بە داراییەک لەوانەوە، یان لە ڕێگای تۆڕی گەورەی وەبەرهێنەران و سەرمایەدارانی عەرەب لە قەتەر، سعوودیە و ئیمارات کە پاڵپشتییان لە تاڵیبان دەکرد و لەم ڕێگایەدا تەنانەت لە بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکانیشەوە بەردەوام بوون. بەم دواییانە بەرپرسانی ئەفغانستان جەختیان لەوە دەکردەوە کە تاڵیبان بە بەردەوامی پارەی لە ئەمریکاوە پێدەگەیشت و پارەکە لە لایەن زاڵمای خەلیلزاد، نێردەی تایبەتی واشنتن بۆ کاروباری ئەفغانستان، دەخرایە سەر حسێبێکی بانکی لە پایتەختی قەتەر.

لە کاتێکدا کە ئەشرەف غەنی بە پاڵپشتییەکانی ئەمریکا، درێژەی بە دوژمنایەتی لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ دەدا، تاڵیبان لە ساڵانی ڕابردوو پەیوەندییەکانی لە گەڵ وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان بە تایبەت ڕووسیا و پاکستان بەهێز کرد. بەدەر لەوەش پەیوەندییەکانی تاڵیبان لە گەڵ هیندستان و ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی لە ئاستێکی باشدایە و هەندێک ڕاپۆرتیش ئاماژەیان بەوە داوە کە تەنانەت تاڵیبان شاندی نوێنەرانی خۆیی ناردووەتە یەکێتی ئەورووپا و ئۆسترالیا.

دانوستانەکانی دەوحە لە نێوان تاڵیبان و ئەمریکا بە بۆچوونی ژمارەیەک لە شارەزایانی کاروباری ئەفغانستان، بەردی بناغەی ڕووداوەکانی 15 ی ئابی 2021 ی دابین کرد. هەرچەندە ناوەڕۆک و ئامانجی دانوستانەکان ڕەنگە لە قۆناغەکانی دواتر بڵاو ببنەوە تا جیهان لە ڕووداوەکانی ئەفغانستان زیاتر تووشی سەرسوڕمان ببێت.

بە وتەی سەرچاوەکانی ئەفغانستان، تاڵیبان و ئەمریکییەکان بە چاودێری قەتەر لە ساڵی ڕابردوو گەیشتنە لێک تێگەیشتنی ستراتیژی سەبارەت بە داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوانیان. ئەو لێک تێگەیشتن و ڕێکەوتنە سێ بابەتی سەرەکیی لە خۆ دەگرت: دابینکردنی ئاسایشی کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە ئەفغانستان، دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە سیاسی و ئابورییەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان و ئەوەی کە ئەمریکا لە پاش کشانەوەی لە ئەفغانستان دەستێوەردانی لە شێوازی حکومەتی ئەو وڵاتە نەبێت.

شرۆڤەکاران و شارەزایانی کاروباری ئەفغانستان پێیان وایە کە تاڵیبان لە ساڵانی ڕابردوو لە گەیاندنی پەیامێک بە کۆمەڵگا سەرکەوتوو بوو کە پێداچوونەوەی بە تێڕوانین و سیاسەتەکانیدا کردووە، لە کاتێکدا کە حکومەتی کابوڵ شانازیی بە نزیکبوونەوە لە وڵاتانی ڕۆژئاواوە دەکرد، تاڵیبان خۆیی بە هێزێکی نیشتمانی دەناساند. بەدەر لەمەش، لە هەلومەرجێکدا کە تاڵیبان خۆیی لە گرووپەکانی دیکەی ئەفغانستان نزیک دەکردەوە، حکومەت ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر لە خەڵک دوور دەبوویەوە./.

Previous Post

ئامانجی 20 ملیار دۆلاریی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی ئێران و عێراق مسۆگەر دەبێت

Next Post

ترەمپ: بایدن و ژنڕاڵەکانی پلانی کشانەوەیان لە ئەفغانستان بە پێچەوانەوە جێبەجێ کرد

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس
ڕاپۆرت

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

حوزه‌یران 7, 2025
شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان
ڕاپۆرت

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

حوزه‌یران 6, 2025
دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن
ڕاپۆرت

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

حوزه‌یران 5, 2025
ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک
ڕاپۆرت

ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک

حوزه‌یران 4, 2025
سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو
ڕاپۆرت

سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو

حوزه‌یران 3, 2025
داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا
ڕاپۆرت

داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا

حوزه‌یران 3, 2025
Next Post
ترەمپ: بایدن و ژنڕاڵەکانی پلانی کشانەوەیان لە ئەفغانستان بە پێچەوانەوە جێبەجێ کرد

ترەمپ: بایدن و ژنڕاڵەکانی پلانی کشانەوەیان لە ئەفغانستان بە پێچەوانەوە جێبەجێ کرد

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020