بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سزار مەعلوف ئەندامی مەسیحی لە پەرلەمانی لوبنان لە کاردانەوەی بەرامبەر بە ناردنی کەشتییەک سووتەمەنی لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ ئەو وڵاتە وتی کە هاوپەیمانانی عەرەبی و ڕۆژئاوایی ئێمەیان فرۆشتووە.
ناوبراو وتی: تەنیا دوژمنی لوبنان، ئیسرائیلە، هەر کاردانەوەیەکی ئیسرائیل لە بەرامبەر کەشتی هاوکارییەکانی ئێران، پێشێلکردنی سەروەری لوبنانە.
مەعلوف وتی: کاتێک هاوپەیمانانی عەرەبی و ڕۆژئاوایی ئێمەیان فرۆشتووە، ئایا هاوکارییەکانی ئێران قبووڵ نەکەین؟ لە کاتێکدا کە وڵاتانی دیکە تەنیا لاوازبوون و لەناوچوونی گەلی لوبنانیان دەوێت.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی لوبنان وتی: هەر هاوکارییەکی بێ مەرج قبووڵ دەکەین، ئێران مەرجی خۆی بە سەر هیچ لایەنێکدا ناسەپێنێت.
وتیشی کە لەم قەیرانەدا ڕوون کرایەوە کە کێ دۆست و کێ دوژمنی لوبنانە. دۆست ئەوەیە کە هاوکاری وڵاتی ئێمە دەکات.
کۆماری ئیسلامی ئێران کەشتییەکی پڕ لە سووتەمەنیی بۆ لوبنان ناردووە کە لە لایەن بازرگانە شێعەکانی لوبنانەوە دابین کراوە. سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان هۆشداریی بە ڕژێمی زایۆنیستی داوە و ڕایگەیاندووە کە هەر دەسدرێژییەک بۆ سەر کەشتییەکە بە واتای دەسدرێژی بۆ سەر خاکی لوبنان دەبێت و کاردانەوەی توندمان دەبێت./.