بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەدان کەس لە شێعە و شوێنکەوتووانی ئیمام حوسێن (ع) لە حوسێنییەی حەکیم لە شاری سلێمانی، ڕێوڕەسمی یادی عاشورای ئەمساڵیان بەڕێوە برد.
ڕێوڕەسمەکە لە چەند کەناڵێکی تەلەفزیۆنی هەرێمی کوردستانەوە ڕووماڵ کرا.
حوسێنییەی حەکیم لە دەیەی 90 ی سەدەی ڕابردوو بە هەوڵی ئایەتوڵڵا شەهید محەممەد باقر حەکیم و هاوکاری جەلال تاڵەبانی سکرتێڕی کۆچکردووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دامەزرا و لەو کاتەوە تا ئێستا ڕێوڕەسمەکانی عاشورای تێدا بەڕێوە دەچێت.
بەشێک لە دانیشتووانی سوننەی هەرێمی کوردستانیش بە هۆی عەشق و هۆگرییان بۆ ئیمام حوسێن (ع) ڕێوڕەسمی ڕۆژی شەهیدبوونی ئەو ئیمامە گەورەیە لە نێو مزگەوت و تەکیەکاندا بەڕێوە دەبەن./.