بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولمەلک بەدرەدین حوسی لە وتارێکی بە بۆنەی یادی عاشورا لە شاری سەنعا وتی: مافی گەلانی زوڵملێکراوی ناوچەکەیە وەک لوبنان، یەمەن، سوریا، عێراق و یەمەن کە لە بەرامبەر ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی و شوێنکەوتووانی ئەوان خۆڕاگری بکەن.
ناوبراو وتی: وەک گەلی یەمەن ئەو مافە بە خۆمان دەدەین کە ڕوبەڕوی هاوپەیمانی سعوودیە ببینەوە کە بە پاڵپشتی ئەمریکا گەورەترین تاوانی لە دژی خەڵکی ئێمە خوڵقاندووە.
سەرۆکی شۆڕشی یەمەن وتی: دەبێت بەرەی ناوخۆیی لە بەرامبەر تاوان و دەسدرێژییەکانی دوژمن بەهێز بکەین.
حوسی وتی: خۆڕاگری گەلانی ناوچەکە شکستی ئەمریکا و دوژمنانی بە دواوە دەبێت و ئەمڕۆ نیشانەکانی شکستی دەسەڵاتدارانی کۆشکی سپی ڕوونتر بووەتەوە، وەک ئەوەی کە لە ئەفغانستان بینرا./.