بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تویتێکدا ڕایگەیاند: سەرەڕای ئەو هەموو بانگەشەی دیمۆکراسی و شەڕی دژ بە تیرۆرە، ڕووداوەکانی ئەفغانستان و هەڵوێستەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەوە دەسەلمێنێت کە ئەوان بە دەسدرێژی و داگیرکاری لە ئەفغانستان و ناوچەکانی دیکە تەنیا هەوڵی مسۆگەربوونی ئامانجەکانی خۆیان دەدا و ئەوەشیان بۆ نەکرا.
ناوبراو وتی: ئێستا دەبێت ئەمریکا و ناتۆ بە ئاشکرا قەرەبوو بکەنەوە./.