بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەکی عێراقی ئاشکرای کردووە کە ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا ڕێگریی لەوە کردووە کە بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا بانگهێشتی کۆنفرانسە ناوچەییەکەی بەغدا بکرێت.
بە وتەی سەرچاوەکە، بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ناوچەیی بەغدا بیرۆکەی هاوبەشی عێراق و فەرەنسایە و مەکرۆن بەشداریی تێدا دەکات و هەوڵ دەدات وڵاتانی دیکەش بەشداری بکەن.
ڕاشیگەیاندووە کە یەکێک لە مەرجەکانی مەکرۆن ئەوە بووە کە ئەسەد بانگهێشت نەکرێت.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە حکومەتی عێراق بە هۆی ئەوەی کە سەرۆکی وڵاتانی دیکە ناڕازی نەبن، ڕەزامەندیی لە سەر ئەو مەرجەی فەرەنسا دەربڕیوە./.