بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەسەن نەسروڵڵا لە وتارێکدا بە ئاماژە بە دۆخی ئەفغانستان وتی: ڕووداوەکانی ئەفغانستان زۆر گرنگە و وڵاتانی ناوچەکە دەبێت لە ڕەهەندە ستراتیژییەکانی تێبگەن.
ناوبراو بە ئاماژە بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان وتی: سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ناچاری هێزەکانی کشاندەوە، لە بەر ئەوەی کە لە توانایدا نەبوو، بایدن دانی بەوەدا ناوە کە زیاتر لە یەک ترلیۆن دۆلار تێچووی سەربازی ئەمریکا لە ئەفغانستان بووە بەڵام شکستیان هێنا و بە سەرشۆڕی کشانەوە.
ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە ئەمریکا لێک تێگەیشتنی هەڵەی لە ناوچەکە بووە و بەردەوام هەڵەکانی دووبارە دەکاتەوە.
وتیشی کە بایدن لە ڕێگای شەڕی تاڵیبان و سوپای ئەفغانستانەوە هەوڵی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی لەو وڵاتە دەدا./.