بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆزپ بۆرڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاند کە تەنیا بە مەرجێک ئامادەین لە گەڵ تاڵیبان هاوکاری بکەین کە ئەوان ڕێز لە مافەکانی خەڵک بە تایبەت ژنان بگرن و ڕێگری لەوەش بکەن کە تیرۆریستان کەڵک لە خاکی ئەفغانستان وەربگرن.
ناوبراو وتی: ئێمە تاڵیبان بە فەرمی ناناسین بەڵام لە گەڵ ئەوان لە سەر چەند تەوەرێک دانوستان دەکەین تا ژیانی ژنانی ئەفغانستان بپارێزین.
وتەبێژی سیاسی تاڵیبان لە کۆنگرەیەلی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە کە پەیوەندییەکی ئاسایی لە گەڵ وڵاتانی جیهان دەوێت و لە چوارچێوەی یاسای ئیسلامیدا ڕێز لە مافەکانی ژنان دەگیرێت./.