بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە پێشبینی ئەوەمان نەدەکرد هێزەکانی ئەفغانستان هێندە لاواز بن کە بەو خێراییە واز لە بەرگری لە وڵاتەکەیان بێنن.
لە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکادا هاتووە کە ناتوانین ئاماژە بە شوێنی مانەوەی ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان بدەین.
ڕاشیگەیاندووە کە ناتوانین بڵێین ڕووداوە ئەمنییەکانی شاری کابوڵ دەستی تاڵیبانی تێدا بووە یان نە./.