بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی موسەوی شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی وتی کە حکومەتی بەغدا لە ڕوبەڕوبونەوەی دەسدرێژییەکانی تورکیا شکستی هێناوە.
ناوبراو وتی: تورکیا دەستی بە سەر چەند ناوچەیەکی عێراقدا گرتووە و بە موڵکی خۆیی دەزانێت و حکومەتی بەغداش دەست بۆ هیچ هەنگاوێک نابات.
موسەوی وتی: تورکیا دەیەوێت ئەو ناوچانە بکاتە بەشێک لە خاکی خۆی.
ئەو شرۆڤەکارە عێراقییە وتی: بۆردومانە بەردەوامەکان و ئاوارەکردنی خەڵک لە لایەن تورکیاوە بە هۆی نەبوونی کاردانەوەی حکومەتی عێراقە و ئەگەر حکومەت لە سەر ئەو دەسدرێژی و هێرشانە بێتە دەنگ، دەتوانێت هێرشەکان ڕابگرێت.
وتیشی کە لە ئێستادا پێویستە حکومەتی بەغدا وەڵامی ئەو هێرشانە بداتەوە./.