بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەفغانستان وێڕای هەڵهاتنی لە کابوڵ، وەفاداری هێزە ئەمنییەکانی ڕوبەڕوی پرسیار کردووەتەوە و ئەشرەف غەنی و لاوازبوونی ئەو و بێ ئەزموونی ڕاوێژکارەکانی بە هۆکاری کەوتنی حکومەت لە بەرامبەر گرووپی تاڵیبان ناو بردووە.
ئەجمەل ئەحمەدی ساڵی ڕابردوو وەک سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەفغانستان دەستنیشان کرا.
ناوبراو پێشتر لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و هەروەها لە کەرتی تایبەت چالاکی کردووە.
ئەحمەدی بە ئاماژە بە لاوازبوونی هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان وتی کە پاشەکشەی خێرا و نەبوونی هێچ کاردانەوەیەکی سەربازی لە بەرامبەر پێشڕەوییەکانی تاڵیبان جێی گومان و پرسیارە./.