بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گوڵبدین حکمەتیار سەرۆکی حیزبی ئیسلامی ئەفغانستان لە وتووێژی لە گەڵ کەناڵی المیادین وتی: حکومەت توانای شەڕی نییە، ئێمەش بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە لە ئەفغانستان ماوینەتەوە، شەڕمان ناوێت، دەمانەوێت قەیرانی ئەفغانستان چارەسەر بکەین.
ناوبراو بەرامبەر بە خەڵکی ئەفغانستان وتی: وەک چۆن کە بەڵێنمان دابوو لە گەڵ ئێوە دەبین، ئەفغانستان بە هەلومەرجێکی دژواردا تێپەڕ دەبێت.
حکمەتیار وتی: لەم هەلومەرجەدا ژیان لە ئەفغانستان دژوارتر دەبێت، ئەڵبەت تاڵیبان ڕایگەیاندووە کە زیان بە کەس ناگات.
وتیشی: لە ئێستادا تاڵیبان بووەتە بەرپرسی ئیدارەدانی وڵات، ئێمە هەوڵی سەقامگیری دەدەین.
سەرۆکی حیزبی ئیسلامی ئەفغانستان وتی: هیوادارین پایتەخت نەڕووخێت و سەر و ماڵی خەڵک پارێزراو بێت./.