بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم فێستیڤاڵە بە ئامانجی نمایش کردنی فیلمە کۆمەڵایەتیەکان بەڕێوە دەچێت.
“بەساڵاچووان” دەرهێنانی هاوبەشی ڕامین فرزانە و پەریسا سەدایی ئازەر و “کاتی پشوو” دەرهێنانی نەوید نیکخواە ئازاد بە نوێنەرایەتی لە وڵاتی ئێران لەم فێستیڤاڵەدا بەشدارن.
ئەم فێستیڤاڵە گرێنگیەکی زۆر بەو دەرهێنەرانەی دەدات کە کێشەکانی کۆمەڵگای دەوروو بەریان لە ڕێگای بەرهەمە وێنایی و بیسەرییەکانەوە دەردەخەن .
سێزدەهەمین فێستیڤاڵی جیهانی Cine Invisibleی ئێسپانیا لە ۱٤تا ۲۱ی ئۆکتۆبەر لە شاری بیلبائۆ بەڕێوە دەچێت.