بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەرگریی لە بڕیارەکەی بۆ کۆتایی ئەرکە سەربازییەکانی سوپای وڵاتەکەی لە ئەفغانستان کرد و وتی کە واشنتن هیچ کات بۆ نەتەوەسازی و دابینکردنی دیمۆکراسیەتی یەکگرتوو نەچووەتە ئەو وڵاتە.
ناوبراو وتی: دەمەوێت وەبیری بێنمەوە کە چۆن گەیشتووینەتە ئێرە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان چییە. ئێمە 20 ساڵ بەر لە ئێستا چووینە ئەو وڵاتە بە چەند ئامانجێکی ڕوونی وەک دەستبەسەرکردنی ئەوانەی کە بە هێرشەکانی 11 ی سپتمبێرەوە تۆمەتبار بوون و دڵنیایی لەوەی کە قاعیدە چیدی ناتوانێت لە ئەفغانستان وەک بنکەیەکی هەڕەشەی دووبارە لە سەرمان کەڵک وەربگرێت.
بایدن وتی: ئەمەمان جێبەجێکرد و قاعیدەمان لە ئەفغانستان بە تەواوی لاواز کرد، ئۆسامە بن لادنیش دۆزرایەوە و کوژرا.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی: تەنیا بەرژەوەندی ئێمە لە ئەفغانستان ڕێگری لە هێڕشێکی دووبارەی وەک 11 ی سپتمبێر بوو./.