بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە ناوەندی پەرەپێدانی سینەمای دیکۆمێنتاری و ئەزموونی، کورتە ئەنیمەشێنی «هبوب» دەرهێنانی مەهسا سامانی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتەفیلمی«بنگلۆری» هێند کە فێستیڤاڵێکی متمانەپێکراوی ئۆسکارە و براوەکانی دەتوانن لە کێبڕکێی بەشی باشترین فیلمی کورتە ئەنیمەیشێنی ئۆسکاردا بەشدار ببن ، بەشداربوو. لەم فێستیڤاڵەدا ۲٤ کورتە ئەنیمەیشێن لە بەشی پێشبڕکێی ئەنیمەیشێنی ئەم فێستیڤاڵەدا دەکەونە کێبڕکێ.
ئەنیمەیشێنی«هبوب» پێشتر لە بیست و هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمە ئەنیمەشێنیەکانی ئێشتۆتگارتی ئەڵمانیا لە بەشی«تریک ئێستاری سروشت»دا ڕێزی لێ گیراوە.
لە پوختەی چیرۆکی ئەم ئەنیمەیشێنەدا هاتوە باوک و کچێک لە ئەوپەڕی ئاشتی و هێمنایەتیدا لە سروشتدا دەژین بەڵام پاش ماوەیەک ێاڵووگۆڕی کەش و هەوا ژیانیان دەگۆڕێت.
یازدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتەفیلمی «بەنگلۆر»ی هێند لە ٦تا۱٤ی خەرمانان بەڕێوە دەچێت