بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کە فەرماندە ئەمریکییەکان لە گەڵ هێزەکانی تاڵیبان هاوکاری دەکەن تا هاووڵاتیانی ئەمریکی و هاوپەیمانان لە کابوڵ بکشێنەوە.
ناوبراو وتی: ڕۆژانە چەندین جار پەیوەندی بە سەرکردەکانی تاڵیبانەوە دەکرێت و فەرماندە ئەمریکییەکان لە فڕۆکەخانەی کابوڵ لە پەیوەندیدان تا ڕێگری لە ڕووداوە ئەمنییەکان بکرێت.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا وتی: ئەم هەنگاوانەش لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی ڕۆژی یەک شەممەی ڕابردووی فەرماندەی سنتکۆمە لە گەڵ نوێنەرانی گرووپی تاڵیبان لە پێناو کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان هێزەکانی ئەمریکا و تاڵیبان و موڵەتی کشانەوەی بێ کێشەی ئەمریکییەکان لە کابوڵ.
کێربی وتی: هیچ توندووتیژییەک لە لایەن هێزەکانی تاڵیبانەوە ڕووی نەداوە و سەدان هێزی سەربازی سوپای ئەفغانستانیش سەرقاڵی هاوکاریکردنن لە پرۆسەی کشانەوەی ئەمریکییەکان لە فڕۆکەخانەی کابوڵ./.