بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە وتی کە لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ئەفغانستان دەکەین و لە گەڵ سەرجەم لایەنەکانی ئەو وڵاتەش لە پەیوەندیداین.
ناوبراو وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران خاڵی هاوبەشی زۆری لە گەڵ ئەفغانستان هەیە و لە سەرجەم قۆناغە هەستیار و گرنگەکانی ئەو وڵاتە، سەرەڕای کێشە و گرفتەکان، لە گەڵ گەلی موسڵمان و دراوسێی خۆی بووە و لەم قۆناغە چارەنووس سازەشدا دیسانەوە لە گەڵ ئەوان دەبین و هەوڵەکانمان بۆ گەیشتن بە ئاشتی و ئارامی بەکار دێنین.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران نیگەرانی تارانی لە زیاتربوونی توندووتیژییەکان لە ئەفغانستان ڕاگەیاند و داوای لە سەرجەم لایەنەکانیش کرد کە لە پێناو بەرژەوەندییەکانی وڵاتی خۆیان بۆ سەر مێزی وتووێژ بگەڕێنەوە./.