بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی«Imaginaria»ی ئیتالیا ٦ ڕۆژیتر بەڕێوە دەچێت و لە نێو بەرهەمەکانی بەشی کورتە ئەنیمەیشێنەکان ، ئەنیمەیشێنی دیوار چهارم(دیواری چوارەم)» دەرهێنانی مەحبوبە کەلایی لە ئێران دەبینرێت.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «Imaginaria» بڕیارە لە ڕۆژانی ۲۳ تا ۲٨ی ئاگۆست بەڕێوە بچێت.
کورتە ئەنیمەیشێنی ۱۰ خولەکی «دیوار چهارم(دیواری چوارەم)» دەرهێنانی مەحبووبە کەلایی پێشتر لە سی و یەکەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی «ئەنیمافێستی زاگرب»خەڵاتی باشترین فیلمی بەرهەمی یەکەمی بەدەست هێنابوو.