بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم فێستیڤاڵە بەشێوازێکی تایبەت گرینگی بە شێوازی هونەری و تەکنیکی ئەنیمەیشێن دەدات.
ئەنیمەیشێنی نەهەنگی سپی نووسراوە و دەرهێنانی ئەمیر مێهران وەک تەنیا نوێنەری ئێران لە بەشی کێبرکێی فێستیڤاڵەکەدا بەشدارە.
نەهەنگی سپی پێشتر بە وەرگرتنی خەڵاتی باشترین ئەنیمەیشێن لە سی و شەشەمین فێستیڤاڵی جیهانی فیلمی «وورشۆ»ی لەهێستان دا مەرجەکانی بەشدار بوون لە بەشی ئەنیمەیشێنی ئۆسکاری ۲۰۲۲ی بەدەست هێناوە.
نەهەنگی سپی گێڕەرەوەی هەوڵەکانی پیاوێکی تەنیایە کە بە دوای چەن هاوڕێیەکی دا دەگەڕێت کە پێشتر لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە ناو چوون. نەهەنگی سپی تەنیا نیشانەیەکە کە لەم ڕووداوە لە مێشکی ئەم پیاوەدا ماوەتەوە.
یازدەهەین فێستیڤاڵی جیهانی ئەنیمەیشێنی «ئانیما»ی ئەرژەنتین لە ٦تا٨ی ئۆکتۆبەر بەڕێوە دەچێت