بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فادی شمەری ئەندامی مەکتەبی سیاسی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق وتی: ئەمریکا هەوڵ دەدات بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو ڕووداوانە پەیامی ئەو بگەێنێت کە پشت لە هاوپەیمانە سیاسییەکان، حکومەتەکان و ڕێکخراوەکانی نزیک لە خۆی ناکات.
ناوبراو وتی کە عێراقیش مەترسی ڕووداوی لەم شێوەیە لە سەرە و لە هەمان کاتدا دەتوانێت بە وانە وەرگرتن لێی، پاشماوەی داگیرکارانیش لە خاکی خۆی دەربکات.
سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیش داوای لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی ئەفغانستان کرد کە بۆ خزمەتکردنی خەڵکی وڵاتەکەیان یەکگرتوو بن.
کازم وائیلی چالاکوانی سیاسی و میدیایی عێراق یەکێکی دیکە لەو کەسانە بوو کە لە سەر ڕووداوەکانی ئەفغانستان هاتە دەنگ و وتی: ئەگەر ئەشرەف غەنی هەڵگری ناسنامەی وڵاتێکی دیکە نەدەبوو، لە ئەفغانستان دەمایەوە و خۆڕاگری دەکرد نەک ئەوەی کە بەو شێوازە هەڵبێت./.