بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەسەن نەسروڵڵا لە وتارێکدا بۆ گەلی لوبنان وتی: من دڵنیایی بە ئێوە دەدەم کە بەنزین و گاز لە ئێرانەوە دەگاتە لوبنان و لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوو کاتی گەیشتنی بە ئێوە دەڵێم.
ناوبراو وتی کە کۆماری ئیسلامی ئێران منی ئاگادار کردووەتەوە کە لە گەڵ گەلی لوبنان دەمێنێتەوە.
نەسروڵڵا بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی ئەفغانستان وتی کە ئەگەر ڕێکەوتنی ئەمریکا و تاڵیبان ڕاست بێت، بە واتای ئەوەیە کە واشنتن خیانەتی لە دۆستەکانی خۆی کردووە.
وتیشی کە ئەمریکا بە ملیۆنان کەسی لە ئەفغانستان بە برسێتی، تینویەتی و ئاوارەیی بە جێهێشتووە./.