بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کۆبوونەوەی نێوان نەسروڵڵا ڕەشنودی و ڕێواس فایەق کە ڕۆژی یەک شەممە 15 ی ئاب بەڕێوەچوو، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە گرنگییەوە باسی پێشوازی گەرم و میوانداری جوانی ئێرانییەکانی کرد لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی وەک سەرۆک کۆماری نوێی ئەم وڵاتە.
ڕێواس فایەق بە ئاماژە بە وتارەکەی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران وتی کە ئەو وتارە زۆر ئەرێنی و سەنگین بووە و هیوادارین کە ئەو دید و تێڕوانینە کە لە وتەکەیاندا بەدیکرا، بە کردەوەش ڕەنگدانەوەی هەبێت لە سەر ئاستی پەیوەندییەکانی ئێران و ناوچەکە بە گشتی و ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەک./.