بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە فەیاز پەیامەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقی سەبارەت بە کۆنفرانسە ناوچەییەکەی بەغدا گەیاندووەتە ئەسەد و جەخت لە سەر هەماهەنگی نێوان سوریا و عێراق لە سەر ئەو کۆنفرانسە و تەوەرەکانی کراوەتەوە.
لەو ڕاگەێندراوەدا هیچ ئاماژەیەک بە بانگهێشتکردنی سوریا بۆ بەشداری لە کۆنفرانسەکەی بەغدا نەدراوە.
لە کۆتایی ڕاگەێندراوەکەدا هاتووە کە بەشار ئەسەد و فالح فەیاز لەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە هەنگاوەکانی پێویست بۆ پتەوکردنی هاوکارییە هاوبەشەکان لە سەرجەم بوارەکان بە تایبەت بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و کۆنتڕۆڵکردنی سنورەکان وتووێژیان کردووە./.