بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەند سەرچاوەیەکی هەواڵ ڕایانگەیاندووە کە ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان ئێستا لە وڵاتی عۆمانە و بەنیازە کە سەردانی ئەمریکا بکات.
دوێنێ تاجیکستان موڵەتی نیشتنەوەی بە فڕۆکەکەی ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان نەدا و ناوبراو بە ناچاری گەیشتە عۆمان و ئێستا دەیەوێت سەردانی ئەمریکا بکات.
حەمدوڵڵا موحب ڕاوێژکاتی پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئەفغانستانیش لە فڕۆکەکەی ئەشرەف غەنیدایە./.