بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فالح فەیاز سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لە سەردانێک بۆ سوریا لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆبووە.
کەناڵی المیادین لە سەر زاری سەرچاوەیەک ڕایگەیاندووە کە فەیاز لەو سەردانەدا لە گەڵ بەشار ئەسەد کۆبووەتەوە و بانگهێشتنامەی بەشداریکردنی کۆنفرانسە ناوچەییەکەی بەغدای ڕادەستی ناوبراو کردووە.
تا ئێستا هەر یەک لە وڵاتانی ئێران، تورکیا، سعوودیە، کوێت، فەرەنسا، میسر، ئیمارات و قەتەر بۆ کۆنفرانسەکەی بەغدا بانگهێشت کراون کە بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە بەڕێوە بچێت./.