بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرۆک کۆماری ئەفغانستان لە پاش گەمارۆدانی پایتەختی ئەم وڵاتە لە لایەن گرووپی تاڵیبانەوە، ئێستا لە وڵاتی عۆمانە، هاوکات حامید کەرزای سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان ڕایگەیاندووە کە ئەنجومەنێکی دەسەڵاتی ڕاگوزەر پێکهاتووە.
کەناڵی سی ئێن ئێن ڕایگەیاندووە کە هاتنی چەکدارانی تاڵیبان بە ئاسانی بووە و هیچ شەڕ و پێکدادانێک لە ناو شاری کابوڵ ڕووی نەداوە.
تاڵیبان کۆنتڕۆڵی 14 دەروازەی سنوریی ئەفغانستانی کردووە.
تاڵیبان لە ڕاگەێندراوێکدا جەختیکردووەتەوە کە ئەوانەی دەست بۆ ئەرشیڤی نیشتمانی، مۆزەخانەی نیشتمانی، فەرمانگە حکومییەکان، سەروەت و سامانی خەڵک ببەن، بە خێرا و بە توندی سزا دەدرێن.
زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی تاڵیبان ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی ئەم گرووپە ئاسایشی ناو شاری کابوڵ دابین دەکەن.
ڕاس ڤیلسۆن ڕێکخەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا کابوڵی بە جێهێشتووە.
لە شاری کابوڵ قەدەغەی هاتووچۆی شەوانە ڕاگەێندراوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە کە ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانبەران و دیپلۆماتکارانی باڵیۆزخانەی ئەم وڵاتە لە کابوڵ گەڕاونەتەوە تاران.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە سەر زاری بەرپرسانی تاڵیبان ڕایگەیاندووە کە حکومەتی ڕاگوزەر ڕەتدەکرێتەوە.
محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە شەڕ، توندووتیژی و داگیرکاری هیچ کات ڕێگاچارەی کێشە و گرفتەکانی ئەفغانستان نەبووە./.