بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حامد سولەیمانزادە لێکۆڵەر، ڕەخنەگر و مامۆستای زانکۆ وەک ناوبژیوانی خەڵاتی FIPRESCI بۆ چل و چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتەفیلمی «دراما»ی یۆنان بانگهێشت کرا.
لەم بەشەدا ڕەخنەگری فەرانسەوی، ژان ماکس مژان و ڕەخنەگری یۆنانی کنێستانتین کاردرینیس یارمەتی دەدەن.
ئەم فێستیڤاڵە گرینگترین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی یۆنانە و هەموو ساڵێک لە شاری دراما بەڕێوە دەچێت.
فێستیڤاڵی فیلمی«دراما» بەستەرێکە بۆ ناساندنی فیلمسازە لاوەکانی باشووری خۆرهەڵاتی ئەورووپا بۆ بایەخدارترین خەڵاتەکانی کورتەفیلم لە جیهاندا وەک خەڵاتی باشترین فیلمی ئەورووپا.
یەکەمین خولی ئەم فێستیڤاڵە لە ساڵی ۱۹۷٨ بەڕێوە چوو و هەموو ساڵێک نزیکەی ۲۰۰۰ فیلم دەنێردرێتە ئەم فێستیڤاڵە.
چل و چوارەمین خولی ئەم فێستیڤاڵە نێودەوڵەتیە لە ۱۲ تا ۱٨ی سێپتەمبەری ۲۰۲۱ لە شاری درامای یۆنان بەڕێوە دەچێت.
سولەیمانزادە پێشتر وەک ناوبژیوانی خەڵاتی حەفتاوچوارەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کەن بەشدار بووە.