بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گرووپی تاڵیبان لە درێژەی پێشڕەوییەکانی خۆی شاری جەلال ئاوای کۆنتڕۆڵ کرد کە یەکێک لەو دوو شارە گەورەی ئەفغانستانە کە کۆنتڕۆڵی هێشتا بە دەستی هێزەکانی حکومەتی ئەو وڵاتەوە مابوو.
جەلال ئاوا پێنجەم شاری گەورەی وڵاتی ئەفغانستانە و لە گەڵ کابوڵی پایتەخت ئەو دوو شارە بوون کە هێشتا کۆنتڕۆڵیان بە دەستی هێزەکانی حکومەتەوە بوو. ئەمڕۆ یەک شەممە هێزەکانی تاڵیبان ئەو شارەشیان خستە ژێر دەسەڵاتی خۆیان.
محەممەد نەعیم وتەبێژی تاڵیبان لە پاش کۆنتڕۆڵکردنی ئەو شارە ڕایگەیاند کە خەڵکی جلال ئاوا هاتوونەتە پێشوازی هێزەکانی ئەم گرووپە.
یەکێک لە دانیشتووانی شاری جەلال ئاوا بە ئاژانسی فەرەنسای ڕاگەیاندووە کە تاڵیبان بە بێ شەڕ و پێکدادان هاتوونەتە شارەکە./.