بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەندامێکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە حکومەتی ئەم وڵاتە هەوڵ دەدات سوریا لە کۆنفرانسە ناوچەییەکەی بەغدا بەشداری بکات.
بڕیار بەغدا لە کۆتایی ئەم مانگەدا و بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1990 کۆنفرانسێک بە بەشداری نزیک لە 10 وڵاتی عەرەبی، ناوچەیی و ئەورووپی، بە تایبەت پێنج وڵاتی دراوسێ (ئێران، کوێت، تورکیا، سعوودیە و ئەردەن) بەڕێوە ببات.
عامر فایز وتی کە تا ئێستا سوریا بانگهێشت نەکراوە بەڵام عێراق هەوڵ دەدات ڕەزامەندی وڵاتانی دیکە لە سەر بەشداریکردنی سوریا وەک فەرەنسا، سعوودیە و ئیمارات بە دەست بێنێت، بە تایبەت لە پێناو کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و هێورکردنەوەی بارودۆخی ناوچەکە.
وتیشی کە پێشبینی دەکرێت لە کۆتاییدا کۆدەنگییەک لە سەر ئەم بابەتە بەدی بکرێت.
ئەندامی لێژنیە پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق ئامادەبوونی سوریای لە کۆنفرانسەکەی بەغدا بە پێویست ناو برد و وتی: پێشنیاری بەڕێوەچوونی ئەو کۆنفرانسە لە بنەڕەتدا بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و گەڕانەوەی پێگەی عێراقە و ڕەنگە فەرەنسا بۆ پاڵپشتی لەم ئامانجە، ڕەزامەندی لە سەر بانگهێشتکردنی سوریا دەرببڕێت./.