بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناوەندی نیشتمانیی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی دووشەممە 16 ی ئاب تا شەممە 21 ی ئاب بەرامبەر بە 25 تا 30 ی گەلاوێژ، پشووی سەرتاسەری لەم وڵاتە جێبەجێ دەکرێت.
لە ڕۆژی یەک شەممەوە قەدەغەی هاتووچۆ لە ئێران بە تەواوی تا ڕۆژی شەممە جێبەجێ دەکرێت.
سەرجەم چالاکییەکانی بازاڕ، فەرمانگە حکومییەکان و بانکەکان ڕادەگیرێت.
هیچ کەسێک موڵەتی هاتووچۆی نێوان شارەکانی پێنادرێت.
چەند ڕۆژێکە کە ئامارەکانی مردن بە کۆرۆنا لە ئێران بە شێوازێکی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە./.