بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پلانی بەرزکردنەوەی ڕێژەی وەبەرهێنانی نەوتی تا ساڵی 2027 داڕشتووە.
ناوبراو وتی کە تا ساڵی 2027 ڕێژەی وەبەرهێنانی نەوتی عێراق دەگاتە 8 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە.
لە ئێستادا عێراق بە کەمتر لە 4 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، دووەم وڵاتی وەبەرهێنەری نەوتە لە ڕێکخراوی ئۆپێک./.