بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم فێستیڤاڵە کە بە ئامانجی ناساندنی بەرهەمە شازە خوێندکاریەکانی هەموو جیهان بەڕێوە دەچێت میوانداری دوو کورتە فیلمی ئێرانیە.
کورتە فیلمی :«فصل سرد(وەرزی سارد )» دەرهێنانی شاهین کەریمی، بە نوێنەرایەتی زانکۆی زانستی و پراکتیکی سنە بەشی کولتووروهونەر، کورتەئەنیمەیشێن :«ماهی ساختە» دەرهێنانی پەریسا جەعفەری لە لایەن زانکۆی هونەری تارانەوە لە فێستیڤاڵەکەدا بەشدار بوون.
بیست و یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمە خوێندکاریەکانی ئۆروگوئە لە ۱٨تا۲۲ی ئاگۆست بەڕێوە دەچێت.