جام کوردی | JAMEKURDI
پێنجشەممە, حوزه‌یران 19, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home ئابووری

عێراق گرنگترین وڵاتی دراوسێی ئێرانە / ئێران بەراورد بە هەر وڵاتێک زیاترین هاوکاری عێراقی کردووە / پشکی ئێران لە بازاڕەکانی عێراق بە پێی توانا و تایبەتمەندییەکانی نییە

جام کوردی – ئەندامێکی ژووری هاوبەشی بازرگانی ئێران – عێراق ڕایگەیاند کە کۆمپانیا ئێرانییەکان ڕاستەوخۆ بەشدارییان لە پرۆژە نەوتییەکانی عێراقدا نییە، لە کاتێکدا کە سەرەڕای گەمارۆکانی ئەمریکا زۆربەیان چالاکانە گەشەیان کردووە.

ئاب 13, 2021
in ئابووری
A A
0

RelatedPosts

باڵیۆزی ئەڵمانیا: بەرلین گەورەترین هاوبەشی ئابوری ئەورووپیی تارانە

هێڵی ئاسنی ئیستەنبووڵ – تاران – ئیسلام ئاباد، چین بە ئەورووپاوە دەبەستێتەوە

شووتی بێ تۆو لە ئێران گەیشت

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پرسی دابینکردنی کارەبای عێراق لە ساڵانی ڕابردوو بووەتە کێشەیەک لە نێوان وڵاتانی عەرەبی ناوچەی کەنداوی فارس، کۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوا بە تایبەت ئەمریکا.

یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی بەردەم عێراق لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو(کە ئەمریکا موڵەتی چارەسەرکردنی کێشەی کارەبای بەم وڵاتە نەداوە)، کەمبوونی وێستگەکانی وەبەرهێنەری کارەبا و لاوازبوونی ژێرخانەکانی ئەم کەرتەیە کە وایکردووە کەمبوونی ڕێژەی کارەبا بەردەوام وەک قەیرانێکی گەورە لە عێراقدا بمێنێتەوە.

لەم نێوەندەدا چەند ساڵێک دەبێت کە میدیا عێراقییەکان باس لە زیاتربوونی هاوکاری حکومەتی بەغدا و ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس لە بواری ئابوری و بە دیاریکراوی وزە دەکەن، بە شێوازێک کە عێراق لە کۆتایی هاوینی 2019 گرێبەستێکی لە گەڵ ئەو ئەنجومەنە بۆ هێڵی گواستنەوەی کارەبا واژۆ کرد و بڕیار بوو کە لە ڕێگای ئەو هێڵەوە تا کۆتایی ساڵی 2020 بە ڕێژەی 500 مێگاوات کارەبا هاوردە بکات.

هەروەها لە ماوەی کەمتر لە یەک ساڵی ڕابردوو، هەواڵێک سەبارەت بە ڕێکەوتنی نێوان ئەردەن و عێراق لە بواری تۆڕی کارەبای هەر دوو وڵات و هەناردەی کارەبای ئەردەن بۆ عێراق بڵاو کرایەوە، لە کاتێکدا کە بەرپرسانی عێراقی لە ساڵی 2019 بەردەوام ڕایانگەیاندبوو کە سێ ساڵ کاتی دەوێت تا چیدی ئەم وڵاتە پێویستی بە وزەی وڵاتانی دیکە نەبێت بەڵام لە ئێستادا بە هۆی نرخی هەرزانەوە پێویست بە هاوردەی کارەبای ئێران دەکات.

بەڵام لەم ماوەیەدا ڕووداوێکی گرنگ لە میدیاکاندا دەنگی دایەوە. بەغدا میوانداریی لە کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان عێراق، ئەردەن و میسر کرد، کۆبوونەوەکەش لە درێژەی دوو کۆبوونەوەی پێشوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی نێوانیان ناسراو بە پرۆژەی شامی نوێ بووە کە لە سەر سێ بنەمای نەوتی عێراق، هێزی مرۆڤی میسر و بەکارهێنانی ئەردەن وەک ئەڵقەی پەیوەندییەکانی ئەم دوو وڵاتە بونیاد نراوە.

لە کۆبوونەوەکەی بەغدا و دانوستانەکانی نێوان سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەرۆک کۆماری میسر و شای ئەردەن، پرۆژەی ئابوریی شامی نوێ هەنگاوێکی دیکە لە ڕاستی نزیک بوویەوە و بڕیارە تا هێڵی بۆری نەوتی بەسرە بە بەندەری عەقەبەی ئەردەن ببەستێتەوە. هەر بۆیە بەشێکی گرنگی نەوتی عێراق بە بێ تێپەڕبوون بە گەرووی هۆرمزدا دەگاتە ئەردەن و لەوێشەوە هەناردەی بازاڕە جیهانییەکان دەکرێت.

بەم پێیەش، پاش ئەم هاوپەیمانییە، بەشێک لە میدیاکان و شرۆڤەکارانی کاروباری ناوچەکە ڕایانگەیاند کە کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان سەرکردەکانی عێراق، میسر و ئەردەن لە بەغدا هەوڵ دەدات کە ناوچەکە زیاتر بەرەو نزیکبوونەوە لە ئامانجەکانی ئەمریکا ببات و بە چەشنێک ئاستی دەستڕۆیشتوویی ئێران دابەزێنێت. ئەوان پێیان وایە کە میوانداریی ئەو کۆبوونەوە لە لایەن بەغداوە پەیامێکی ڕوونە بۆ وڵاتانی دراوسێی عێراق و جەخت لەوەش دەکاتەوە کە عێراقی نوێ، چیدی بەسراوەی بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی دراوسێی وەک ئێران نابێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە عێراق بەشێکی زۆری پێداویستییەکانی بە تایبەت لە بواری وزەدا لە ئێران دابین دەکات.

سەید محەممەد هاشمی فەرد ئەندامی ژووری بازرگانی تاران و ژووری هاوبەشی بازرگانی ئێران – عێراق لە سەر ئەم تەوەرە لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند کە ئەگەر خاڵە هاوبەشەکانی نێوان هەر دوو وڵاتی ئێران و عێراق بە لاوە بنێین، کارێکی ئابوری دەبێت لە پلەی یەکەمدا هەبێت و سەرجەم فاکتەرە ئابورییەکانی تێدا بێت. لە نێو ئەو وڵاتانەی کە بۆ چارەسەرکردنی کێشە سەرەکییەکانی عێراق ئامادەیی خۆیان ڕاگەیاند هیچ وڵاتێک هێندەی ئێران هاوکاریی نەکردووە، ئێمە لە هەلومەرجێکدا کە خۆمان پێویستمان بە گاز هەبوو، لە هەناردەی گاز بۆ عێراق بەردەوام بووین، هەروەها عێراق لە پاش چەندین ساڵ هێشتا پارەی کارەبای ئێرانی نەداوە، لە لایەکی دیکەوە، بڕێک لە پارەی گازی هەناردەکراوی ئێرانیشی بە بیانووی گەمارۆکانی ئەمریکاوە لە بانکی بازرگانی عێراقی دەست بەسەردا گرتووە.

ئەم چالاکوانە ئابورییە لە درێژەدا وتی کە عێراق بە بیانووی بێ بنەما پارەکانی ئێران ناگەڕێنێتەوە، هەروەها ئەمریکاش وایکردووە کە ئێمە دەستمان بەو پارەی خۆمان نەگات. لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو، کارەبا و گازی ئێران هەناردەی عێراق کراوە، لە کاتێکدا کە عێراق پارەکەی ڕادەستی تاران نەکردووە. تەنانەت لە سەردانەکانی بەرپرسانی باڵای ئێران چەند جارێک لە سەر ئەو پارەیە ڕێکەوتن کرا بەڵام عێراقییەکان وا هەڵسووکەوت دەکەن کە دەڵێی هیچ ڕێکەوتنێک نەکراوە.

هاشمی فەرد وتی: هەر وڵاتێک بۆ ئەوەی کە پشکی زیاتری لە بازاڕەکانی عێراقدا هەبێت هەوڵ دەدات ئێران پەراوێز بخات کە ئەڵبەت زۆر سەرکەوتووش نابن. لە بەر ئەوەی لە بەرژەوەندییە ئابورییەکان، جوگرافی و ئائین و مەزهەبی هاوبەش وایکردووە کە ئێران دۆخی باشتری لە عێراقدا بەراورد بە وڵاتانی دیکە هەبێت.

ئەندامی ژووری بازرگانی تاران وتی: ئێرانییەکان بە شێوازی ڕاستەوخۆ لە پرۆژە نەوتییەکانی عێراقدا بەشدارییان نییە، لە کاتێکدا کە لە سەردەمی گەمارۆکان کۆمپانیا ئێرانییەکان ئەوەیان سەلماندووە کە بە بێ هاوکاری بیانیش چەندە گەشەیان کردووە و پەرەیان بە چالاکییەکانی خۆیان داوە. لە ڕاستیدا عێراقییەکان موڵەتی بەشداری کۆمپانیا ئێرانییەکان نادەن و ئەمریکاش بەردەوام بەربەست دەخاتە بەردەم ئەو کۆمپانیانە لە پرۆژەکانی کەرتی وزەی عێراق.

وتیشی: یەکێک لەو بوارانە کە پەیوەندیی بە هەناردەی کاڵاوە نییە، هەمان هەناردەی زانستی تەکنیکییە و ئێران دەتوانێت لەم بوارەدا ساڵانە لە ڕێگای بەشداری لە پرۆژەکانەوە چەندین ملیار هەناردەی هەبێت بەڵام ئەوە دەرفەتە لە لایەن عێراقییەکان و بە پیلانی ئەمریکا لەبار براوە.

ناوبراو وتی: ئاماژە بە وڵاتی ئەردەن درا، ئەو وڵاتە لە بواری کارەبا هەوڵیداوە زیاترین ڕێکەوتنی لە گەڵ عێراق هەبێت، لە کاتێکدا کە تورکیاش لە زۆربەی بوارەکان لە عێراق بووەتە ڕکابەرێکی جیدی ئێران، چین کە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان چالاکانە بوونی هەیە و بەردەوام وەک ڕکابەری زۆربەی وڵاتان دەمێنێتەوە.

سەید محەممەد هاشمی فەرد وتی: هۆکاری ئەوەی کە تا ڕادەیەک لە تورکیا دواکەوتووین بۆ سیاسەتی ئابوریی حکومەتی ئەنکەرە دەگەڕێتەوە. تورکیا وڵاتێکە کە گرنگییەکی زۆر بە کەرتی هەناردە دەدات، ئەو وڵاتە سەرەڕای ئەوەی کە سەرچاوە سرووشتی و کانزاییەکانی بەراورد بە ئێران کەمترە بەڵام لە بواری زانستی تەکنیکی، هەناردە و دووبارە وەبەرهێنان لە بەرهەمە خاوەکان و کردنەوەی بە بەرهەمێکی نوێ، بووەتە وڵاتێکی پێشەنگ و خاوەن بازاڕ.

ئەندامی ژووری هاوبەشی بازرگانی ئێران – عێراق وتی: سەبارەت بە بەراوردکردنی تورکیا بە ئێران لە بازاڕی هاوبەشی عێراق، بۆ نموونە ئەگەر بازرگانێکی ئێرانی ویستی کردنەوەی فرۆشگە یان پێشانگای کاڵا و بەرهەمەکانی نێوماڵی هەبێت، دەبێت شوێنێکی گەورە بە کرێ بگرێت و پاشان نیوەی کرێکەی یان هەمووی پێکەوە بە یەک جار بدات، بەم دۆخەی بازاڕی دۆلارەوە، ئەویش لە وڵاتێکی وەک عێراق کە لە چەندین مانگی وەک ڕەمەزان، موحەڕەم و سەفر بە چەشنێک زیاتر پشووە و ئێستاش بە هۆی کۆرۆناوە کاریگەری زۆری لە سەر بازاڕەکانی دەبینرێت، کێشەیەکی گەورەیە.

ناوبراو وتی: هەروەها لە ڕووی جوگرافی و تەندرووستییەوە ڕەنگە هەلومەرجێک ببینرێت کە خەڵک نەتوانن بۆ کڕینی پێداویستییەکانیان بچنە دەرەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەو بازرگانە ئێرانییە پارەی کرێی شوێنەکە و تێچووی کرێکارەکانی داوە. لە عێراق تێچووی ژیان زۆر بەرزە و کوالیتییەکی ئەوتۆی نییە. سەرەڕای ئەمەش بازرگانی ئێرانی دەبێت تێچووی هەناردە و باجە گومرکییەکانیش بدات.

هاشمی فەرد وتی: بەڵام بازرگان و چالاکوانی تورک بۆ کردنەوەی ئەو فرۆشگە یان پێشانگایە لە عێراق، سەرەتا گرێبەستێک لە گەڵ لایەنی عێراقی واژۆ دەکات و تێچووی کرێی ساڵانەکەی لە لایەن حکومەتی ئەنکەرەوە دەدرێت، ئەمەش بە واتای پاڵپشتی لە کەرتی هەناردەیە و بە دڵنیاییەوە کە گەشە بەم کەرتەی تورکیا دەدات و هەلی کاری زیاتریش دابین دەکات و لە زۆر بواری وەک ئابوری و کۆمەڵایەتی بۆ خەڵکەکەی سوودی دەبێت.

وتیشی کە ئێران تا ئێستا ئەمەی نەکردووە و کەرتی تایبەت چیدی لە توانایدا نییە کە ئەم تێچووە قورسە بە تەنیایی دابین بکات، دەتوانم بڵێم کە سیاسەتی هەناردە هێشتا لای بەرپرسانی ئێران هێندە جیدی نییە، ئێمە دەبێت تێڕوانینێکی جیاوازمان لە سەر هەناردە هەبێت و تا ئەمەش مسۆگەر نەبێت لە ئاستی خاوفرۆشی فەرهەمەکاندا دەمێنینەوە.

ئەندامی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران – عێراق لە درێژەدا وتی: سەبارەت بە بوونی ئێمە لە عێراق دەبێت بزانین کە پرسی ئابوری و زمانەکەی بە تەواوی جیاوازە. هەڵسووکەوتی عێراقییەکان سەبارەت بە دابینکردنی کارەبا لە ڕێگای وڵاتانی دیکەوە ئاساییە. وێڕای ئەوەی کە دەبێت گرنگی بەم خاڵەش بدەین کە ئەگەر ئیمارات، سعوودیە، قەتەر، میسر و وڵاتانی عەرەبی دیکە و هەروەها تورکیا، چین، ڕووسیا و تەنانەت بەم دواییانەش ئەمریکا و ئەورووپا لە بازاڕی عێراق بوونیان هەیە، هۆکاری جیاجیای بۆ دەبینرێت، بەڵام هۆکاری سەرەکی و یەکەم ستراتیژی ئەو وڵاتانە گەشەی ئابوری خۆیان و زیاترکردنی داهاتە نەک بۆ عێراق، ئەگەر ئەوان لە عێراقدا کێبڕکێی ئێران دەکەن ئەمەش ئاساییە و قبووڵکراوە، لە بەر ئەوەی کە ئەنجامی ئەم کێبڕکێیە دەبێتە هۆی گەشەی هەمەلایەنە.

ئەم چالاکوانە ئابورییە هەروەها وتی: پشکی ئێران لە بازاڕەکانی عێراق زۆرە بەڵام بەراورد بە توانا و دەفرایەتییە ئابورییەکانی وڵاتەکەمان کەمە، ئەگەر کەڵک لە تواناکانی خۆمان وەرنەگرین و گۆڕەپانەکە بۆ ڕکابەرەکان چۆڵ بکەین تەنانەت وڵاتانی وەک ئەردەن و کوێتیش لە عێراق دەبنە ڕکابەری ئێمە.

هاشمی فەرد وتی: ئەڵبەت عێراقییەکان مافی ئەوەیان هەیە کە لە گەڵ هەر وڵاتێک بۆ گەشەی ئابوری خۆیان دانوستان و هاوکاری بکەن و هەر وڵاتێک پێشنیاری باشتری هەبێت ڕوو لەو وڵاتە بکەن. ئێران دەبێت بۆ پاراستنی ئەم پێگەی خۆی و زیاترکردنی هەوڵ بدات و زمانی درووستی ئابوری هەڵبژێرێت، لە بەر ئەوەی کە لە سەردەمی گەمارۆکان، عێراق دەروازەی هاوکارییە بانکی و داراییەکانی ئێمە دەبێت، بەدەر لە بواری ئابوری، لە بواری ئەمنیش عێراق بۆ ئێران زۆر گرنگە.

ناوبراو لە کۆتاییدا وتی: بە تێڕوانینی ئابوری، بە بێ مسۆگەربوونی ئاسایش و سەقامگیری، هیچ دەسکەوتێکمان نابێت. لە ڕاستیدا دەبێت سنورەکانمان زیاتر پارێزراو بێت و پەیوەندییەکی سیاسی و ئابوری بەهێزترمان لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ لە سەر بنەمای بەرژەوەندییە هاوبەشەکان هەبێت. لە ئێستادا عێراق گرنگترین دراوسێی ئێرانە./.

Previous Post

پلانی عێراق بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی وەبەرهێنانی نەوت تا 8 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە

Next Post

گرێی پەیوەندییەکانی ئێران و سعوودیە لە ڕیازە و دەبێت لای دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە بکرێتەوە

RelatedPosts

باڵیۆزی ئەڵمانیا: بەرلین گەورەترین هاوبەشی ئابوری ئەورووپیی تارانە
ئابووری

باڵیۆزی ئەڵمانیا: بەرلین گەورەترین هاوبەشی ئابوری ئەورووپیی تارانە

حوزه‌یران 7, 2025
هێڵی ئاسنی ئیستەنبووڵ – تاران – ئیسلام ئاباد، چین بە ئەورووپاوە دەبەستێتەوە
ئابووری

هێڵی ئاسنی ئیستەنبووڵ – تاران – ئیسلام ئاباد، چین بە ئەورووپاوە دەبەستێتەوە

حوزه‌یران 4, 2025
شووتی بێ تۆو لە ئێران گەیشت
ئابووری

شووتی بێ تۆو لە ئێران گەیشت

حوزه‌یران 4, 2025
بۆچی ئیتر عێراق شووتی ئێرانی ناوێت؟
ئابووری

بۆچی ئیتر عێراق شووتی ئێرانی ناوێت؟

حوزه‌یران 3, 2025
زیاتر لە ٤٩٢ ملیۆن دۆلار کاڵا لە گومرگی کرماشانەوە هەناردە کرا
ئابووری

زیاتر لە ٤٩٢ ملیۆن دۆلار کاڵا لە گومرگی کرماشانەوە هەناردە کرا

حوزه‌یران 1, 2025
ئەمریکا ڕێگریی لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی سێقۆڵی غازیی نێوان عێراق، ئێران و تورکمانستان کرد
ئابووری

ئەمریکا ڕێگریی لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی سێقۆڵی غازیی نێوان عێراق، ئێران و تورکمانستان کرد

ئایار 31, 2025
Next Post
گرێی پەیوەندییەکانی ئێران و سعوودیە لە ڕیازە و دەبێت لای دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە بکرێتەوە

گرێی پەیوەندییەکانی ئێران و سعوودیە لە ڕیازە و دەبێت لای دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە بکرێتەوە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020