بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فاتمە جیلانی وتی کە ئەم شەڕە لە 43 ساڵی ڕابردوو تا ئێستا بەردەوامە و وڵات لە سووتاندایە، ئەفغانستان چەند ساڵێکە بەرەو ئاشتی هەنگاوی دەنا بەڵام ئەم شەڕەی ئێستا دیسانەوە خەڵکی بێهیوا کردەوە.
وتیشی: ئێمە باسی بۆچوونی ئەمریکییەکان ناکەین و تەنیا گرنگی بە بۆچوونی گەلی خۆمان دەدەین و پێویستمان بە چارەسەرکردنی کێشەکانە لە ناوخۆی ئەفغانستان بۆ گەیشتن بە ئاشتی بەردەوام.
جیلانی وتی کە ئەمریکا خەڵکی ئەفغانستانی بۆ پێشڕەوییەکانی تاڵیبان بە جێهێشت و ئەمەش هاوکاریکردنی ئەم گرووپەیە./.