بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عومرانخان سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە سەر زاری سەرکردەکانی تاڵیبان ڕایگەیاند کە تا ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆماری ئەفغانستان بێت، ئەم گرووپە ئامادەی وتووێژ و دانوستان لە گەڵ حکومەتی کابوڵ نابێت.
عومرانخان وتی: مەرجەکانی تاڵیبان ئەوەیە کە تا ئەشرەف غەنی دەسەڵاتی بە دەستەوە بێت، لە گەڵ حکومەتی ئەفغانستان ئاشتی ناکەن.
سەرۆک وەزیرانی پاکستان ئاشکرای کرد کە حکومەتی ئەفغانستان هەوڵ دەدات ئەمریکییەکان ڕازی بە گەڕانەوە و بەشداری لەم وڵاتەدا بکات.
وتیشی کە ئەمریکییەکان لە ماوەی 20 ساڵدا هیچیان لە ئەفغانستان نەکردووە و ئێستا شتێک لەم وڵاتەدا نەماوەتەوە.
عومرانخان جارێکی دیکە جەختیکردەوە کە وڵاتەکەی بە هیچ شێوازێک موڵەتی کردنەوەی بنکەی سەربازی بە ئەمریکییەکان نادات./.