بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گرووپەکانی خۆڕاگری فەڵەستین سەردانەکەی یائید لاپید وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستییان بۆ وڵاتی مەغریب ئیدانە کرد و کردنەوەی نووسینگەی پەیوەندییەکانی ئەو ڕژێمەیان لە مەغریب بە تاوانێک لە دژی ئامانجە ڕەواکانی گەلی فەڵەستین و هەروەها جیهانی عەرەبی و ئیسلامی ناو برد.
لە بەیاننامەیەکی گرووپەکانی خۆڕاگری فەڵەستیندا هاتووە کە کردنەوەی نووسینگەی پەیوەندییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە مەغریب، پیشاندەری ئەوپەڕی لاوازی و گوێڕایەڵی دەسەڵاتدارانی عەرەبە و بە پێچەوانەی ئامانجەکانی گەلی فەڵەستینە بۆ ئازادکردنی قودس و خاکی ئەم وڵاتە لە ژێر دەستی داگیرکارانی زایۆنیست.
گرووپەکانی خۆڕاگری فەڵەستین هەروەها جەختیان کردەوە کە سیاسەتەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی هیچ کات ناتوانێت ئیرادەی فەڵەستینییەکان بۆ بەرگری لە خاکی خۆیان و مسۆگەرکردنی ئامانجەکانیان لاواز بکات./.