بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی بە ئاماژە بە بڵاوبوونەوەی خێرای جۆرەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان، هۆشدارییدا کە ئەگەر لە شێوازی ڕوبەڕوبونەوەی ئەم ڤایرۆسە گۆڕانکاری بەرچاو ڕوو نەدەدات، ڕەنگە تا سەرەتای ساڵی 2022، ژمارەی توشبووان بە کۆرۆنا لە جیهان بگاتە زیاتر لە 300 ملیۆن کەس.
ناوبراو وتی: هەفتەی ڕابردوو ژمارەی تۆمارکراوی توشبوون بە کۆرۆنا لە جیهان، تەنیا شەش مانگ پاش تێپەڕبوون لە 100 ملیۆن کەس، لە ژمارەی 200 ملیۆن کەسیش بە هەمان شێوە تێپەڕبوو.
وتیشی کە ئامارەکانی کۆرۆنا لە جیهان زۆر کەمترە لە ژمارەی ڕاستەقینەی توشبوون بەم ڤایرۆسە.
بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی هۆشدارییدا کە بەم حاڵەوە ڕەنگە سەرەتای ساڵی داهاتوو، 300 ملیۆن توشبووی کۆرۆنا تێپەڕ بکەین بەڵام دەرفەتی گۆڕینی شێوازەکانی ڕوبەڕوبونەوەی ئەم پەتایە هەیە و ئێمە هەموومان بەڵێنمان داوە ئەرکی سەر شانی خۆمان جێبەجێ بکەین./.