بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد عەبدولسەلام وتی کە دەستێوەردانەکانی ئەمریکا لە یەمەن بووەتە هۆی ئەوەی کە سەروەری ئەم وڵاتە بە دەسدرێژی زاڵمانەی سعوودیە و ئیمارات پێشێل بکرێت.
ناوبراو وتی کە ئەمریکا گرووپی تیرۆریستی قاعیدەی لە یەمەن چالاک کرد و لە هەر بوارێکدا یەمەنی گەمارۆ داوە و ئەمەش هێندە کارەساتی لێکەوتووەتەوە کە کاریگەری تەواوی لە سەر ژیانی خەڵک داناوە.
سەرۆکی شاندی دانوستانکاری یەمەن وتی کە ئەمریکا ڕێگری لەوە دەکات قەیرانی یەمەن بە ڕێگاچارەی سیاسی کۆتایی بێت./.